کۆرسی تورکی ئۆنلاین - گروپ
ماوەی کۆرسەکە: دوو مانگ - 52 وانە
کاتەکان: بە خواستی خوێندکارە
جۆری کۆرس : تایبەت - تۆمارکراو
نرخ: 29 هەزار دینار
کۆرسی ئۆنلاین بە شێوازی گروپ تۆمارکراوە و تێیدا 25 کاتژمێر وانە دەخوێنێت کە دابەشکراوە بەسەر 52 وانەدا و ئاستی سەرەتایی و مامناوەند دەخوێندرێت
تایبەتمەندی کۆرسەکە:
- کۆرسەکە بۆ ئەو کەسانە گونجاوە کە بواری هاتوچۆیان نییە و حەزدەکەن لەسەر لاپتۆپ یان مۆبایلەکەی خۆیانەوە فێری زمانی تورکیی ببن.
- لە کۆرسەکەدا بە ئەکاونتی تایبەتی خۆت لە ڕێگەی (فەیسبووک) ڕۆژانە وانەی خولی تورکی دەبینیت، دەتوانیت هەرکات بوارت هەبوو تەماشای بکەیت، بە نوسین پرسیار لە مامۆستا دەکەیت و وەڵام وەردەگریتەوە.
- بە شێوازی ئۆنلاین تاقیکردنەوەی کۆتایی خول ئەنجام دەدەیت و تەواوی پرۆگرامەکە دەخوێندرێت (مەنهەج تەواو دەکرێت).
- ئەم کۆرسە بۆ ئەوانە گونجاوە کە لە دەرەوەی شاری سلێمانی دەژین یاخود ناتوانن چاوەڕوانی کردنەوەی کۆرسی نوێ بکەن (لەگەڵ خوێندکاری دیکە) و دەیانەوێت لە ماوەیەکی کەمدا زۆرترین شت بە شێوازی تایبەت فێر ببن.
- کۆرسەکە لە لایەن باشترین مامۆستای زمانی تورکی لە سلێمانیدا دەوترێتەوە کە هەڵگری بڕوانامەی نێودەوڵەتییە لە زمانی تورکیدا.
- لە کۆرسەکاندا پشت بە پرۆگرامی نێودەوڵەتی بەناوبانگ (Gökkuşağı Türkçe) دەبەسترێت و یارمەتی فێرخواز دەدات لە ماوەیەکی کەمدا بە ئاسانترین و خێراترین شێواز فێری زمانەکە ببێت و لە کۆرسەکەدا تەواوی پرۆگرامەکە بە خوێندکار دەوترێتەوە.
- لە وانە وتنەوەدا کار بە سستمی (Active Teaching) دەکرێت، کە تێیدا گفتوگۆی ڕۆژانە و خوێندنەوەی کورتە چیرۆک و تەماشاکردنی فیلمی تورکی و ئەنیمەیشن و وێنە و گرافیک بەکاردەهێندرێت بۆئەوەی وشە و دەستەواژەکان بەباشی لەلای خوێندکار بچەسپێت.
- پاش تەواوکردنی سەرجەم کۆرسەکان گرەنتی دەدرێت بە خوێندکار کە دەتوانیت بە زمانی تورکی قسە بکات و کارەکانی خۆی پێ جێبەجێ بکات و بەردەوامیش بەرەو پێش بچێت.
- ئەم کۆرسە بۆ هەموو ئاست و تەمەنێک گونجاوە و کاتی کۆرسەکە بەپێی کاتی خوێندکار دەبێت.
- لە کۆتایی خولەکەدا، فێرخوازان بڕوانامەی زمانی تورکی وەردەگرن.
پێداویستەیکانی کۆرسەکە:
- هێڵی ئینتەرنێت
- لاپتۆپێک یان ئایپادێک یاخود مۆبایلی زیرەک
- هێدفۆنێک.
- ئەکاونتێکی فەیسبووک (چونکە کۆرسەکە تەنها لەڕێگەی فەیسبووکەوەیە)
چۆن پارەکە دەدەیت:
- دەتوانیت لە ڕێگای فاست پەی یان ئاسیا حەواڵە پارەکە بدەیت.
- دەتوانیت سەردانمان بکەیت و پارەکە بدەیت.
- دەتوانیت لە ڕێگای باڵانسی ئاسیا سێڵ پارەکە بدەیت.
بۆ دۆزینەوەی ناونیشانەکەمان کلیک لێرە بکە.
چۆن بەشداری دەکەیت:
بۆ بەشداریکردن لە کۆرسی ئۆنلاینی زمانی تورکی یەکێک لەم ڕێگایانە بەکار بهێنە:
- بچۆرە بەشی (پەیوەندی) و پەیوەندیمان پێوە بکە.
- تەلەفونمان بۆ بکە بە ژمارە مۆبایلی ٠٧٧٠١٢٠٨٥٥٣
- بەم ئیمەیڵە نامەمان بۆ بنێرە : turkyakam@gmail.com
- لە سۆشیال میدیا نامەمان بۆ بنێرە:
- ئەمەی خوارەوە نمونەیەکی کورتی شێوازی وانە وتنەوەی خولەکەیە، کە بۆ ماوەی ٢ مانگ هەر ڕۆژێک وانەیەکی لەم جۆرە دەخوێنن و هەر وانەیەک (نیو کاتژمێرە).