دەربارەی تورکیەکەم
من ناوم دلڤینە، مامۆستای زمانی تورکیم، بەو پێیەی خوێندنی ئامادەیی و ناوەندیم بە زمانی تورکی بووە، ئێستا وەک دووەم زمانی دایک وایە لەلام، جگە لەوەی خاوەنی بڕوانامەی ITCE نێودەوڵەتیم لە زمانی تورکی و ئەزمونێکی زۆریشم لە کاری وەرگیڕان و وانەوتنەوە و فێرکاری زمانی تورکی هەیە، هەر بۆیە دڵنیام لەوەی کە دەتوانم مامۆستایەکی باشی زمانی تورکی بم بۆ تۆ و ناوەندی (تورکیەکەم) دامەزراندووە بۆ فێربونی زمانی تورکی.
بۆچی گرنگە تورکی فێر ببیت؟
- زمانی تورکی یەکێکە لە زمانە بەربڵاوەکان لە جیهاندا، کە جگە لە وڵاتی تورکیا دەیان وڵاتی دیکەی جیهان و لە نێویشیاندا (ئازەربایجان، تورکمانستان، قوبروس) زمانی فەرمییە، هاوکات لە وڵاتانی دیکەی وەک (عێراق، ئێران، ئەفغانستان، کۆسۆڤۆ، بولگاریا) ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی بە تورکی قسە دەکەن و لە جیهاندا زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن کەس بەم زمانە قسە دەکات.
- بەو پێیەی هەرێمی کوردستان هاوسنورە لە گەڵ تورکیا و پەیوەندیکەی بەهێزی سیاسی و ئابوری و بازرگان و کۆمەڵایەتی و گەشتیاری و ڕاگەیاندنمان کەگەك ئەو وڵاتە هەیە، زانینی زمانەکە بۆ هاوڵاتیانی هەرێم بەسوودە.
- بەهۆی بونی ژمارەیەکی زۆر کۆمپانیایی تورکی لە هەرێمی کوردستان، زانینی زمانی تورکی دەرفەتێکی باشی هەلی کارت بۆ دەڕەخسێنێت.
- فێربونی تورکی دەرگایی گەشت و خوێندن و کارکردن و ئاسانتر گەیشتن بە زانیاریەکانت بۆ وڵاتی تورکیا کە یەکێکە لە وڵاتە پێشکەوتوەکانی جیان بۆ دەکاتەوە.
- زۆر جار بەهۆی ناکۆکیە سیاسیەکانەوە هەندێک پێیان وایە تورک دۆستی کورد نین، ئیدی بۆچی دەبێت ئێمە زمانەکەیان بزانین، لە کاتێکدا وەک لە نێو عەرەبدا دەڵێن ” تعلم لغة قوم أمن مكرهم“ واتە: زمانی هەر نەتەوەیەک بزانیت، فێڵەکانیشیان دەزانیت.
بەدەر لەوەش (زيد بن ثابت) هاوەڵی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) دەگێڕێتەوە کە لە ماوەی ٦ مانگدا خۆی فێری زمانی یەهودییەکان بە قسەکردن و نوسینەوە کردووە، تا شارەزایی لە زمانەکەیان هەبێت لە کاتێکدا لەو کاتەدا دووژمنیشیان بوون.
بۆچی پێویستە (تورکیەکەم) هەڵبژێریت بۆ فێربونی تورکی؟
- کۆرسەکەکانی فێربونی تورکی لە (تورکیەکەم) لە لایەن باشترین مامۆستای زمانی تورکی لە سلێمانیدا دەوترێتەوە کە هەڵگری بڕوانامەی نێودەوڵەتییە لە زمانی تورکیدا.
- لە کۆرسەکاندا پشت بە پرۆگرامی نێودەوڵەتی بەناوبانگ (Gökkuşağı Türkçe) دەبەسترێت، کە دابەشکراوە بەسەر (5) ئاست و یارمەتی فێرخواز دەدات لە ماوەیەکی کەمدا بە ئاسانترین و خێراترین شێواز فێری زمانەکە ببێت.
- لە وانە وتنەوەدا کار بە سستمی (Active Teaching) دەکرێت، کە تێیدا گفتوگۆی ڕۆژانە و خوێندنەوەی کورتە چیرۆک و تەماشاکردنی فیلمی تورکی و ئەنیمەیشن و وێنە و گرافیک بەکاردەهێندرێت بۆئەوەی وشە و دەستەواژەکان بەباشی لەلای خوێندکار بچەسپێت.
- پاش تەواوکردنی سەرجەم کۆرسەکان گرەنتی دەدرێت بە خوێندکار کە دەتوانیت بە زمانی تورکی قسە بکات و کارەکانی خۆی پێ جێبەجێ بکات و بەردەوامیش بەرەو پێش بچێت.
- لە کڵاسەکاندا کار بە سیستمی (١٠) خوێندکاری دەکرێت، بەجۆرێک هەر کڵاسەو (١٠) خوێندکار زیاتری تێدا نابێت تا بتواندرێت سەرجەمیان بە باشترین شێواز بەشداری بکەن و چالاکیان هەبێت.
- لە کۆتایی خولەکەدا، فێرخوازان بڕوانامەی زمانی تورکی وەردەگرن.