top of page

کۆرسی تورکی کڵاس - بە گروپ

ماوەی کۆرسەکە:  ١ مانگ 

کاتەکان: هەفتەی ٤ ڕۆژ و هەر ڕۆژێک ٢ کاتژمێر  (بەیانیان یاخود ئێواران)

جۆری کۆرس : لە کڵاسدا بە گروپ

نرخ: ٩٩ هەزار دینار

دیاریەکانی کۆرسەکە:

- دوو مانگ بەشداریکردن لە کۆرسی ئۆنلاین بێ بەرامبەر

- خوێندنی وانەیەکی ٢ کاتژمێری لە کڵاسدا بێ بەرامبەر کە دواتر دەتوانیت بڕیاربدەیت بەشدار دەبیت یاخود نا.

- وەرگرتنی کتێبی پرۆگرامی کۆرسەکە بەبێ بەرامبەر پاش بەشداریکردنت

تایبەتمەندی کۆرسەکە:

- کۆرسەکە  لە پۆل و کڵاسی مۆدێرندا دەوترێتەوە کە هەموو پێداویستیەکانی خوێندنی تێدا دابین کراوە.


- کۆرسەکە  لە لایەن باشترین مامۆستای زمانی تورکی لە سلێمانیدا دەوترێتەوە کە هەڵگری بڕوانامەی نێودەوڵەتییە لە زمانی تورکیدا.

- لە کۆرسەکاندا پشت بە پرۆگرامی نێودەوڵەتی بەناوبانگ (Gökkuşağı Türkçe) دەبەسترێت، کە دابەشکراوە بەسەر (سێ) ئاست و یارمەتی فێرخواز دەدات لە ماوەیەکی کەمدا بە ئاسانترین و خێراترین شێواز فێری زمانەکە ببێت.

- لە وانە وتنەوەدا کار بە سستمی (Active Teaching) دەکرێت، کە تێیدا گفتوگۆی ڕۆژانە و خوێندنەوەی کورتە چیرۆک و تەماشاکردنی فیلمی تورکی و ئەنیمەیشن و وێنە و گرافیک بەکاردەهێندرێت بۆئەوەی وشە و دەستەواژەکان بەباشی لەلای خوێندکار بچەسپێت.

- پاش تەواوکردنی سەرجەم کۆرسەکان گرەنتی دەدرێت بە خوێندکار کە دەتوانیت بە زمانی تورکی قسە بکات و کارەکانی خۆی پێ جێبەجێ بکات و بەردەوامیش بەرەو پێش بچێت.

- لە کڵاسەکاندا کار بە سیستمی (١٠) خوێندکاری دەکرێت، بەجۆرێک هەر کڵاسەو (١٠) خوێندکار زیاتری تێدا نابێت تا بتواندرێت سەرجەمیان بە باشترین شێواز بەشداری بکەن و چالاکیان هەبێت.

- ئەم کۆرسە بۆ هەموو ئاست و تەمەنێک گونجاوە و کاتی کۆرسەکە لە بەیانیان یان ئێواران بەپێی کاتی خوێندکار دەگونجێندرێت.

- لە کۆتایی خولەکەدا، فێرخوازان بڕوانامەی زمانی تورکی وەردەگرن.

چۆن بەشداری دەکەیت:

بۆ بەشداریکردن لە کۆرسی زمانی تورکی:

- بچۆرە بەشی (پەیوەندی) و پەیوەندیمان پێوە بکە.

- تەلەفونمان بۆ بکە بە ژمارە مۆبایلی  ٠٧٧٠١٢٠٨٥٥٣

- بەم ئیمەیڵە نامەمان بۆ بنێرە :  turkyakam@gmail.com

لە سۆشیال میدیا نامەمان بۆ بنێرە:

  • Facebook Social Icon
  • Instagram
  • TikTok
  • YouTube Social  Icon

نمونەی کڵاسەکان:

bottom of page